AP ١٤٠٥ خەرمانان ١ ١٦:٣٨

عێراقچی بۆ ئەمریکا: تەنیا ڕێگا ڕێزگرتن لە گەلی ئێرانە

عێراقچی بۆ ئەمریکا: تەنیا ڕێگا ڕێزگرتن لە گەلی ئێرانە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا پێویسته بزانێت هیچ ڕێگایەکی دیکه نییه جگه له قسه کردنی بەڕێزەوە له گەڵ گەلی ئێران و دۆزینەوەی چارەسەر له سەر بنەمای دادپەروەری و شەرەف.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی نوێکردنەوەی پەیمان لەگەڵ ئایدیاڵەکانی دامەزرێنەری گەورەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەزارگەی ئیمام خومەینی (ر.ع) ڕایگەیاند: ئەو ئۆپەراسیۆنە ئابوورییەی کە ترامپ بانگەشەی بۆ دەکات سیناریۆیەکی دووپاتە و هەمان چەوساندنەوەی بەردەوامە لە سیاسەتەکانی ئەمریکادا. وتیشی، بە جۆرێک فیلمێکی دووبارەبووەوەیە کە چەندین جار سەیریمان کردووە و دەزانین چۆن ڕووبەڕووی ببینەوە و مامەڵەی لەگەڵ بکەین.

لە درێژەی قسەکانیدا: ئەوەی کە ئەوان لە ئۆپەراسیۆنی سەربازییەوە گەڕاونەتەوە بۆ هەمان پلانە کۆنەکان و ئێمە ئەم کارە دەکەین و ئەوە نیشان دەدات کە ئەوان بێ ئومێد بوون.

زیادیشی کرد: بەرامبەر نەتەوەی گەورەی ئێران هیچ بژاردەیەکیان له مێشکدا نییه و بەردەوام پلانی دووباره دێنه ئاراوه .

جەختیشی کرد: پێویستە بزانن هیچ ڕێگایەکی دیکە نییە جگە لە قسەکردن بە ڕێزەوە لەگەڵ خەڵکی ئێران و دۆزینەوەی چارەسەر لە سەر بنەمای دادپەروەری و شەرەف.

News ID 60254

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha